zagros news agency

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق له‌ یه‌كێك له‌ گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا 21 ملیار دینار گه‌نده‌ڵی كردووه‌

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ی 11ی 2025، میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ ئیبراهیم نامس وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق، به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دادگایی ده‌كرێت.

ئاشكرا كراوه‌ كه‌ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند به‌ دۆسیه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، بڕیاریدا كه‌ تۆمه‌تبار ئیبراهیم نامس وه‌زیری په‌روه‌رده‌ دادگایی بكرێ و كاتیش بۆ دادگایكردنه‌كه‌ی له‌ دادگای تاوانه‌كان دیاری كردووه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، كه‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ به‌پێی ماده‌ی 340 له‌ یاسای سزادانی عێراقی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ زیانگه‌یاندن به‌ ماڵی ده‌وڵه‌ت دادگایی ده‌كرێ كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ هه‌دردانی 21 ملیار دینار له‌ یه‌كێك له‌ گرێبه‌سته‌كانی وه‌زارته‌كه‌ی.

هەواڵی پەیوەندیدار

تاکە کێشەی بەردەم ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بۆ دەرەوە چارەسەرکرا

یاسین

لە ڕووداوێکدا حەفت ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

یاسین

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل بۆ سه‌ر ئێرانی كرد

سەڵاح