zagros news agency

تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی گازی شیراز ١٢ برینداری لێکەوتەوە

بەهۆی تەقینەوەیەکی بەهێز لە کارگەیەکی پڕکردنەوەی بتڵی گاز لە گەڕەکی جەوادییەی شاری شیراز، ناوەندی پارێزگای فارس لە ئێران، ١٢ کەس بریندار بوون. دە کەس لە بریندارەکان لە شوێنی ڕووداوەکە چارەسەریان وەرگرت و دوو کەسیش گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
پەیوەندییە گشتییەکانی نێوەندی فریاکەوتنی خێرای پارێزگای فارس بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، ئەم تەقینەوەیە لە کارگەیەکی پڕکردنەوەی بتڵی گاز ڕووی داوە. بەهۆیەوە ١٠ کەس بەهۆی شۆکەوە لە شوێنی ڕووداوەکە چارەسەریان بۆ کرا و دوو کەسیش بۆ نەخۆشخانەی ڕەجایی شاری شیراز گوازرانەوە.
لەلایەکی دیکەوە، هادی عەیدیپوور، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی بەرگریی شارستانیی شیراز، بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە و شارەزایانی بەرگریی شارستانی بۆ زانینی هۆکارەکەی دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە

هەواڵی پەیوەندیدار

لە چیای سەفین پڕۆژەیەکى گەورەى گەشتیاری جێبەجێ دەکرێت

سەڵاح

په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسا گرنگه‌كان دا

یاسین

وەزیری بەرگریی تورکیا: کشانەوەی پەکەکە لە تورکیا زۆر گرنگە

یاسین