zagros news agency

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ پرۆفيسۆر د. ڕه‌شاد ميران ده‌كات

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌یه‌:

به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ پرۆفيسۆر د. ڕه‌شاد ميران ده‌كه‌م بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت رووسيا (پوشكين) كه‌ دوێنێ له ڕێوڕه‌سمێكى تايبه‌ت و له‌ يادى ڕۆژى يه‌كێتيى نه‌ته‌وييى ڕووسيادا له‌ كۆشكى كرێملين له‌‌لايه‌ن به‌ڕێز ڤلاديمير پوتين سه‌رۆكى ڕووسياى فيدراڵه‌وه‌ پێى به‌خشرا.

كار و ڕه‌نجى پرۆفيسۆر د. ڕه‌شاد ميران وه‌ك پسپۆڕێكى كۆمه‌ڵناسيى كوردى و زانايه‌كى ئێتنۆگراف له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ كورد به‌تايبه‌تى له‌ بواره‌كانى کولتوور، زمان، ئەدەب و مێژوودا، مايه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانينن. هيواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازين.

 

 

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

٢٠٢٥/١١/٥

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەكات

یاسین

ڕێکارەکانی سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری دەستی پێ کرد

سەڵاح

مه‌سرور بارزانی: پرۆژه‌ی پردی رانیه‌ سوودی زۆر به‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت

یاسین