zagros news agency

لە سبەیەوە پشووی قوتابخانەکان دەستپێدەکات

بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە سبەی پێنجشەممەوە، پشووی قوتابخانەکان دەستپێدەکات.
وەزارەتی پەروەردەی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان لە 22ـی تشرینی دووەمی 2025، لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند، بە مەبەستی کارئاسانی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی په‌رله‌مانی عێراق، ڕۆژی پێنجشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی 2025 لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی دەستپێدەکات. چونکە قوتابخانەکان ڕادەستی کۆپیسیۆن دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە 6ـی تشرینی دووەمی 2025 تاوەکوو 11ـی هەمان مانگ، دەوام لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ئەهلی و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دەبێتە پشووی فەرمی، لە ڕۆژی چوارشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2025، دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەست پێدەکاتەوە.
بڕیارە 11ـی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی رێگایەكی سەرەكی دەرەوەی هەولێر دادەخرێت

یاسین

هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئاداری ئەم توێژە دابەش دەکرێت

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: پێشمه‌رگه‌ ده‌بێ هێزێكى نيشتمانى بێت

سەڵاح