کۆمسیۆنی باڵای سەبەخۆی هەڵبژاردنەکان ئۆفیسی هەرێمی کوردستان دەڵێت تەنیا ٢٧ ئامێر کێشەیان هەبووە و کێشەکان چارەسەر کراون و پرۆسەکە زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت.
کاتژمێر ٧ی بەیانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش دەڵێت، هەموو گرفتەکان چارەسەرکراون و لە سەرجەم بنکەکان کاتژمێر ٧ دەرگا بەرووی دەنگدەراندا کراوەتەوە و پرۆسەکە لەسەرخۆ و بە باشی بەڕێوە دەچێت.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی ئۆفیسی هەرێمی کوردستانی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ٢٧ ئامێر کێشەیان هەبووە کێشەکان چارەسەر کراون و لەسەرجەم بنکەکانیش ئامێری فەیس ئایدی کاردەکات و ئەو گرفتانەش لەبەردەم دەنگدەراندا هەبووە لە هەڵبژاردنی رابردوودا چارەسەر کراون
رۆژی سێشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2025، کاتژمێر 7:00ـی بەیانی بنکەکانی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتیی کرانەوە و بڕیارە تاوەکوو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە پرۆسەکە بەردەوام بێت، لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر لە 20 ملیۆن کەس دەنگدەدەن و 7744 بەربژێریش کێبڕکێ 329 کورسی پەرلەمان دەکەن.

