zagros news agency

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ بە بۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان پیرۆزبایی لە گەلی عێراق کرد و دەستخۆشی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق (IHEC) کرد بۆ هەوڵەکانیان لە ئامادەکاری و بەڕێوەچوونی کاریگەری پڕۆسەکە.لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن ستیفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاو کراوەتەوە، ئانتۆنیۆ گۆتێرێس پێشوازیی لە بەڕێوەچوونی بەگشتی ئارام و ڕێکوپێکی دەنگدانەکە کرد. هیواشی خواست کە لایەنە سیاسییەکان، تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕۆحی ئاشتی و ڕێزگرتن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بپارێزن.

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی لەسەر گرنگی پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ بە شێوەیەکی ئاشتییانە کردەوە کە ڕەنگدانەوەی ویستی گەلی عێراق و وەڵامدەری ئاواتەکانیان بۆ سەقامگیری و گەشەپێدان بێت.

گۆتێرێس پابەندبوونی خۆی بە پشتگیریکردنی عێراق لە درێژەدان بە پتەوکردنی دەستکەوتە دیموکراسییەکان و بەدیهێنانی ئاواتەکانی هەموو عێراقییەکان بۆ داهاتوویەکی ئاشتیانە و خۆشگوزەران دووپات کردەوە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سوپاسی خۆی بۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یونامی) دەربڕی بە بۆنەی نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیان. هەروەها ئاماژەی بە هاوبەشی درێژخایەنی یونامی لەگەڵ دامەزراوە هەڵبژاردنەکانی عێراق و کۆتاییهاتنی زیاتر لە دوو دەیە لە یارمەتییەکانیان بۆ هەڵبژاردنەکان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

هالی بێری و ئۆلیڤییە مارتینێز ڕووبەڕووی ململانێیەکی نوێی یاسایی دەبنەوە

ART

شاندێکی باڵای پاکستان سەردانی سعوودیەی کرد

یاسین

پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

سەڵاح