مەهدی چەمران، سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانیی تاران، ڕایگەیاند کە پەناگەی نوێ لە “شوێنە تایبەتەکاندا” لە پایتەخت دروست دەکرێن، کە بۆ بەکارهێنانی هاووڵاتییان تەرخان دەکرێن لە کاتی هێرشی سەربازیدا، ئاماژەی بەوەشدا کە باسی شوێنەکانیان “پێویست نییە”.
ماڵپهرى (ئێران ئینتهرناشسوناڵ)، له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردهوه، مههدی چەمران لە دانیشتنی ئەنجوومەنی شارەوانیی تاران لە ڕۆژی سێشەممە ١١ی 11ى 2025، گوتی: “پەناگەی نوێ لە تاران دروست نەکراون، تەنیا لە شوێنی دیاریکراودا نەبێت، ڕێگەپێدراو نییە ئاشکرا بکرێن”.
ئاماژەی بە شەڕی دوایی نێوان ئێران و ئیسرائیل کرد و گوتی: “دەسەڵاتداران وێستگەکانی میترۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی وەک پەناگە بەکاربهێنرێن لە کاتی شەڕدا”. هەروەها گوتی کە ئەوان “سەردانی شەوانەیان” بۆ پشکنینی ئەو شوێنانە کردووە.
ڕاپۆرتەکانی پێشوو ئاشکرایان کردووە کە عەلی خامینەیی، ڕێبەری باڵاى ئێران، له ماوهى جهنگی 12 ڕۆژه لهگهڵ ئیسرائیل، لەگەڵ خێزانەکەی پەنایان بۆ پەناگەی ژێر زەوی لە ناوچەی لویزان بردووە.
پێشتریش غوڵامڕەزا جەلالی، سەرۆکی ڕێکخراوی بەرگریی شارستانیی ئێران، ڕایگەیاند کە ڕێنمایی تایبەت ساڵی ڕابردوو (٢٠٢٤) دەرکراوە بۆ ئامادەکردنی پەناگەکان لە تاران، بەڵام تەنیا بەرپرسان ئاگاداربوون لە وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی.
هەروەها هاوشێوەی هەندێک بەرپرسی تر، داوای لە هاووڵاتییان کرد کە لە “شوێنە بەردەستەکاندا” خۆیان حەشار بدەن، وەک وێستگەکانی میترۆ، پارکینگە بەرزەکان، ژێرزەمینەکان لە کاتی ڕوودانی دۆخی لەناکاو.
سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانیی تاران، لە دانیشتنی ئەنجوومەنەکەدا گوتی: “هەندێک لە وێستگەکانی میترۆ بە شێوەیەک دیزاین کراون کە پەناگە بن لە چەکی کیمیاوییش، ئێمە ویستمان دانیشتنی ئەنجوومەن لەناو یەکێک لەم پەناگانەدا ئەنجام بدەین”.
هەروەها گوتی: “هیوادارین هیچ ڕوونەدات، بەڵام بۆ هەر حاڵێک بێت، ئامادەکاریی ئەم پەناگانە تەواو دەکرێت”.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە سەرۆکی ڕێکخراوی بەرگریی شارستانیی جەخت دەکاتەوە لهوهى، وێستگەکانی میترۆ لە ڕووی بیناسازییەوە دەتوانن پەناگە بن، بەڵام کێشەی کەموکوڕیی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان هەیە وەک تەوالێت.
لە ماوەی ئەو جهنگهى کە 12 ڕۆژی خایاند لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا، ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئهو وڵاته، لە سەرووی هەموویانەوە عەلی خامنەیی، پەنایان بۆ پەناگەکان برد، لە کاتێکدا هاووڵاتییان ناڕەزایەتییان دەربڕی بەهۆی نەبوونی هیچ پەناگەیەک کە بۆ خەڵکی گشتی، تەرخان کرابێت.

