به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی یاسایی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، بریاری پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ری بڵنده‌وه ده‌درێت و ده‌بێت سه‌رۆك بارزانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات.
به‌ختیار حه‌یده‌ر ، بۆ زاگرۆس گوتی: “هه‌فته‌ی داهاتوو، دووشه‌ممه یان سێشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌ك براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و دوای ئه‌و شانده سیاسییه‌كان له عێراقه‌وه دێنه‌وه بۆ سه‌ری بڵند و له‌وێوه بریاره چاره‌نووسازه‌كان ده‌درێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له هه‌ولێره‌وه ئه‌م جاره بریاری له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق ده‌درێت و سه‌رۆك بارزانی بریاری یه‌كلا كه‌ره‌وه ده‌دات.

