zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕۆبین سۆگۆیان، باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە و ئاماژە بە کۆبوونەوە و دیدارەکانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس درا.

باڵیۆزی ئەرمینیا پێزانینی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی مافەکانی پێکهاتەی ئەرمەن لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو کەرتەکان لەپێناو بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری، هەروەها دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سلێمانی دوو ڕۆژ پشووی قوتابخانه‌كانی راگه‌یاند

سەڵاح

مه‌سرور بارزانی : هیوادارم ساڵی نوێی خوێندن ساڵی ئارامی و سەرکەوتن و خۆشی بێت

یاسین

داهێنەری ژوورە ئاوێنەییە بێسنوورەکان کۆچی دواییکرد

ART