zagros news agency

دووساڵە چارەنووسی دوو هاووڵاتیی فەرەنسی لە زیندانی ئێران ناڕوونە

 

“سێسیل کۆلەر” و “جاک پاری” لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٢ لە سەفەری کات بەسەربردنیان بۆ ئێران دەستبەسەر کراون و لەو ڕۆژەوە لە چاوی حکومەتی فەرەنسا و کەسوکار و دۆستەکانیانەوە بوون بە بارمتەی حکومەتی کۆماری ئیسلامی.

حکوومەتی ئێران ئەم دوو هاووڵاتییە فەرەنسییەی بە تۆمەتی سیخوڕی زیندانی کردووە و دوای دوو ساڵ لە دەستبەسەری و لە بەند‌دا مانەوەیان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ نیگەرانییەکان لە چارەنووسیان زیاتر بووە، بە تایبەت کە هیچ ئاسۆیەک بۆ ئازادکردنیان لە ئارادا نییە.

مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو سیستەمی دادوەری‌ی ئێران لێکۆڵینەوەی ئەم دوو کەسەی بە داخراو ڕاگەیاند، بەڵام ‌هەتا ئێستا وادەی دادگاییکردنیان ڕانەگەیەندراوە.

“نۆئێمی کۆلەر” خوشکی “سیسیل کۆلەر” ڕایگەیاند، جاک پاری و خوشکەکەی لە بەشی ئەمنی زیندانی ئێڤین زیندانی کراون و لە دۆخێکی دڵتەزێن دان. هه ڕوه‌ها بارودۆخی جه‌سته‌یی و ته‌ندروستیی ده‌ڕوونی ئه‌و دووانه‌ی به مایەی نیگه‌رانی نێوبرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

سۆمۆ: زیادکردنی پشکی عێراق له بەرهەمهێنانی نەوت کاریگەریی لەسەر نرخی جیهانی نابێت

سەڵاح

پێنج سه‌ركرده‌ی حزبوڵای لوبنانی كوژران

سەڵاح

سۆنی یاریی “Bloodborne” دەکاتە فیلمێکی خوێناوی

ART