سه‌رۆكی پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌دیداری مێپیس روویدا جوانترین تابلۆ بوو كه سه‌ركردایه‌تی كورد له رۆژئاوا و باشووری كوردستانی كۆكرده‌وه.
ئه‌مرۆ له‌دیداری مێپیس له‌شاری دهۆك هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د ئیسماعیل سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) و مه‌زڵوم عه‌بدی، نوێنه‌رایه‌تی ئیداره‌ی خۆسه‌ری له رۆژئاوای كوردستان به‌شداریان له دیداره‌كه كرد و باسیان له بارودۆخی سوریا و رۆڵی كورد له داهاتووی سوریا كرد.
له‌م باره‌وه عارف باوه‌جانی، سه‌رۆكی پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان بۆ زاگرۆس گوتی: “كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركردانه‌ی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له باشووری كوردستان گرنگ بوو ده‌توانن تێروانینی خۆیان بۆ داهاتووی ناوچه‌كه باس بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ بینرا ئەمە جوانترین تابڵۆی ساڵە، خۆزگە ڕۆژهەڵاتیش لەگەڵ بایە دەبووە گرانترین تابڵۆ. ئەم جۆرە وێنانە دڵی ملوێنان کورد شاد دەکەنەوە. بەو هیوایە ئەم دڵخۆشیانە بەردەوام بن و کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەکانی ڕابووردووبێنن.

