zagros news agency

کۆمیسیۆن: ژمارەی تانەکان بەرزبووەوە بۆ سەرووی ٨٠٠

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ رایگەیاند ژمارەی تانەکان لە ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردن بەرزبووەتەوە بۆ سەرووی ٨٠٠ تانە.

 

جومانه غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆن لە بەیاننامەیەکدا گوتی: “ژمارەی تانەکان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی بەرزبووەتەوە بۆ ٨٠٠ تانە.”

 

راشیگەیاند: “پێشکەشکردنی تانەکان ئەمڕۆ تەواو دەبێت و هەندێک لە نووسینگەکان هێشتا بەردەوامن لە ناردنی تانەکان.”

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، دووشەممەی رابردوو (١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥)، ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی لە دەنگدانی گشتی و تایبەت راگەیاند، هەروەها رایگەیاند دەرگای تانەلێدان لە ئەنجامەکان بۆ ٣ رۆژ کراوە دەبێت و ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتایی دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەبارەی هەناردەكردنی نەوت بە بۆریی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە

سەڵاح

هەوڵدەدرێت خشتەی بودجەی ٢٠٢٥ زوو پەسند بکرێت

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

دڵشاد