zagros news agency

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بڕیارنامەیەکی دژی ئێران پەسند کرد

 

ئەنجومەنی دادوەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، بڕیارنامەیەکی پێشنیارکراوی وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و ئەمریکای دژی ئێران پەسند کرد. لە بەرانبەردا، بەرپرسانی باڵای ئێران ڕایانگەیاند ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی پێشوویان لەگەڵ ئاژانسەکە.

بڕیارنامەکە بە ١٩ دەنگی بەڵێ، ١٢ دەنگی بێلایەن و ٣ دەنگی نەخێر پەسند کرا. ناوەڕۆکی بڕیارنامەکە داوا لە ئێران دەکات بەپەلە ڕوونکردنەوە لەسەر شوێنی ئەو بڕە یۆرانیۆمە پیتێنراوە بدات کە ئاژانسەکە پرسیاری لەسەر هەیە و ڕێگە بە پشکنەران بدات دەستیان بەو شوێنانە بگات.

ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردەوە وێرانبوونی بەشێک لە دامەزراوەکان بەهۆی هێرشەکانەوە، پاساو نییە بۆ ڕێگریکردن لە پشکنین و دەبێت ئاژانسەکە خۆی لە دۆخەکە بکۆڵێتەوە.

لە کاردانەوەیەکدا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و کازم غەریب‌ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوە، هۆشدارییان دا پەسندکردنی ئەم بڕیارنامەیە دەبێتە هۆی ئەوەی ئێران ئەو ڕێککەوتنەی لە قاهیرە لەگەڵ ئاژانس ئەنجامی دابوو، بەلاوە بنێت. بەرپرسانی ئێران جەخت دەکەنەوە هاوکارییەکانیان تەنیا لە چوارچێوەی ئەو وێستگانەیە کە بەر بۆمباران نەکەوتوون.

وڵاتانی ڕۆژئاوا دەڵێن ئامانجی بڕیارنامەکە گەڕاندنەوەی میکانیزمی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسە بۆ دۆخی پێش ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی ٢٠١٥ و دڵنیابوونەوە لە سروشتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، بەتایبەت دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیراندا بەشێک لە دامەزراوەکان کرانە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزه‌ر كارزان هه‌ناره‌یی بۆ زاگرۆس: چاره‌نووسی 33 ته‌رمی لاله‌زار به‌ئاسانی ناشاردرێته‌وه‌

یاسین

پەرلەمانی ئێران بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری هەڕەشەی لێپێچینەوە لە وەزیرانی حکوومەت دەکات

یاسین

سوپرایزەکەی مارڤێڵ و گەڕانەوەی کاپتن ئەمریکا

ART