پرۆژەی ڕووناکی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، زۆرینەی ئەو ماڵانەی لە پرۆژەی ڕووناکی (کارەبای 24 کاتژمێری) سوودمەندبوون، لە وەرزی زستانەدا پاڵپشتیەکانی حکوومەت نایانگرێتەوە. چونکە ڕێژەی بەکارهێنان لە 20% بەرز دەبێتەوە.
پرۆژەی ڕووناکی بڵاویکردەوە، بەکارهێنانی زۆرترین بڕی کارەبا لە وەرزی زستاندایە نەک وەرزی هاوین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری سەرەکی بەکارهێنانی کارەبای زۆر لە وەرزی زستاندا، بۆ کارپێکردنی زۆری ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و بۆیلەر دەگەڕێتەوە، ڕوونیشی دەکاتەوە، بەکارهێنانی کارەبا لە مانگەکانی زستاندا بەراورد بە مانگەکانی دیکەی ساڵ، بەڕێژەی لە 20% بەرز دەبێتەوە.
پرۆژەی ڕووناکی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، زۆرینەی ئەو ماڵانەی لە پرۆژەکە سوودمەندبوون، لە وەرزی زستان پاڵپشتیەکانی حکوومەت نایانگرێتەوە، بۆیە دەبێت هەموومان دەست بە بەکارهێنانیەوە بگرین.

