zagros news agency

هەولێر لە کۆتا ساتەکان غەڕافی تووشی شکست کرد

 

لەگەڕی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی هەولێری یەکەمینی ڕیزبەندی خولەکە لەنێو خاک و جەماوەری لە یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری میوانداری یانەی غەڕافی کرد و توانی لە کۆتا چرکەکاندا بەگۆڵێکی کوشندە سێ خاڵی یاریەکەی لێوەرگرێت و بردنەوەیەکی دیکە دەستەبەر بکات.

 

 

لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا هەولێر بە ئاستێکی بەرز خۆی نیشاندا و دوای چەند هێرشێک لەخولەکی 36 شێرزود تەمیرۆڤ بە ئەسیستی عەلی شاخەوانی لاو توانی گۆڵی یەکەمی یانەی هەولێری قەڵا و منارە تۆمار بکات
پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم یانەی غەڕاف لەڕێگەی فێدیلیس توانی گۆڵی بەرامبەر تۆمار بکات گێمی یەکەم بەگۆڵێک بۆ هەردوو تیپ کۆتایی هات.

 

 

لە گێمی دووەمدا هەردوو تیپ بە ئاستێکی باشەوە بینران بەتایبەت یانەی هەولێر،بەڵام تۆمار کردنی گۆڵ دواکەوت تاکو لەکۆتاییەکانی یاریەکە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانەی هەولێر هەژمار کرد و شێرزود تەمیرۆڤیش توانی بەو لێدانە سزایە گۆڵی دووەم تۆمار بکات و خەتمی بردنەوەیەکی دیکەی بۆ یانەی هەولێر کرد.

 

بەو ئەنجامەش یانەی هەولێر ڕیزبەندی یەکەمینی خولەکەی توندتر داگیر کرد بەکۆکردنەوەی 19 خاڵ و سێ خاڵیش دوورە لە قوەجەویەی دووەم
هەرچی یانەی غەڕافیشە 12 خاڵی هەیە و پلەی حەوتەمی خولەکەی گرتووە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

دێمـبـێـلـی لەسەر تەختی نەشتەرگەریەوە بۆ سەر تەختی شکۆمەندی جیهان

یاسین

بەرشەلۆنە لەگەل ئاراوخۆ لە کێشەدان

یاسین