zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ سێشەممە 11/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

 

لە دیدارەکەدا کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵ و گفتوگۆ و ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

 

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا. سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەلومەرجێکی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم هاتووەتە ئاراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و ئەمریکا لەبارەی داهاتووی ناتۆ کۆ دەبنەوە

یاسین

لە قۆناغێکی نوێدا 35 هەزار پارچەزەویی دیكە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ دابەش دەکرێت

سەڵاح

فالح فەییاز: هیزی حەشدی ‌شەعبی نەچوونەتە تورکیا

یاسین