zagros news agency

وەزیری پلاندانان ئەنجامە کۆتاییەکانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراقی راگەیاند

 

محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانان، ئەنجامە کۆتاییەکانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراقی ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتووەتە 46.118.793  کەس.

 

تەمیم لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا زانیارییەکانی بەمشێوەیه خستەڕوو:

کۆی گشتیی خێزانەکان لە عێراقدا گەیشتووەتە نزیکەی 8 ملیۆن و 54 هەزار و 385 خێزان.

کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووان لە عێراقییەکان و بیانییەکانی ناو عێراق گەیشتووەتە 46.118.793 کەس لە کاتی ئەنجامدانی سەرژمێرییەکەدا.

ژمارەی دانیشتووانی بیانی لە عێراق گەیشتووەتە340.131  کەس.

کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووانی عێراقییەکان (جگە لە بیانییەکان) گەیشتووەتە 45 ملیۆن و 778 هەزار کەس، کە 23 ملیۆن و 161 هەزاریان نێرن بە رێژەی 50.2٪ و ژمارەی مێینە گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 957 هەزار کەس بە رێژەی 49.8٪.

ژمارەی ئەو خێزانانەی کە پیاو سەرۆکایەتییان دەکات زیاترە لە 7 ملیۆن خێزان و ژمارەی ئەو خێزانانەی کە ژن سەرۆکایەتییان دەکات زیاترە لە 910 هەزار خێزانن.

تێکڕای قەبارەی خێزان لە عێراقدا گەیشتووەتە 5.7 کەس، ئەمەش لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی تر جیاوازە، بەو پێیەی هەندێک لە پارێزگا باشوورییەکان ژمارەیەکی گەورەی خێزانیان تۆمارکردووە کە جیاوازە لە ژمارەی خێزانەکان لە رۆژئاوا و باکووری عێراق.

رێژەی گەشەی دانیشتووان گەیشتووەتە 2.5٪.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە تەمەنییان ژێر 14 ساڵن گەیشتووەتە 16.555.000 کەس بە رێژەی 35.9%ـی دانیشتووان.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە تەمەنی کارکردندان لە نێوان 15 بۆ 64 ساڵ گەیشتووەتە 27.875.000 کەس بە رێژەی 60.4٪.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە تەمەنی 65 ساڵ و سەرووتردان گەیشتووەتە 1.688.000 کەس بە رێژەی 3.6٪ـی دانیشتووان.

ڕێژەی نیشتەجێبوونی موڵک و بێبەرامبەر لەگەڵ دایک و باوکدا گەیشتووەتە 72٪ ئەوانەی له کرێدان 19٪ـه.

کۆی گشتیی ژمارەی یەکە نیشتەجێبوونەکان 8.340.000 یەکەی نیشتەجێبوونە، ئەمەش پەیوەندی بە بینا تایبەتەکانەوە هەیە جگە لە بینا حکومییەکان، فەرمانگە فەرمییەکان و سەربازگەکان کە لایەنە ئەمنییەکان خاوەندارێتییان دەکەن لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و دامەزراوە ئەمنییەکانی تر.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مه‌ریكا: پاڵپشتی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ڕەفەح ناکەین

سەڵاح

ئاگربه‌ستی كاتی له‌ غه‌ززه‌ ڕاگه‌یاندرا

سەڵاح

جۆو بایدن لە هانتەری کوڕی خۆشبوو

سەڵاح