zagros news agency

ئیسرائیل فەرماندەیەکی حزبوڵای لوبنانی کوشت

 

حزبوڵای لوبنان ڕۆژی دووشەممە ٨ی نیسان، پشت‌ڕاستی کردەوە “عەلی ئەحمەد حسێن” ناسراو بە “عەباس جەعفەر” لە بۆمبابارانێکی شەوی ڕابردوو لە باشووری لوبنان کوژراوە.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، عەلی ئەحمەد حسێن یەکێک بووە لە فەرماندە مەیدانییە باڵاکانی کەتیبەی ڕزوان کە یەکەیەکی تایبەتی حزبوڵای لوبنانە.

حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاندووە ئەم فەرماندەیە، لەگەڵ دوو سەربازی دیکە لە گوندی سۆڵتانیە کوژراون.

هەروەها سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە باشووری لوبنان فەرماندەیەکی باڵای حزبوڵای لوبنان کوشتووە.

ئیسرائیل دەڵێت پلە سەربازییەکەی عەلی ئەحمەد حەسەن هاوتای عەمید بووە و تۆمەتباری کردووە ” لە پلاندانان و جێبەجێکردنی هێرشە تیرۆریستییەکان لە ناوچەی ڕامیم ڕیج بەرپرسە “.

هەواڵی پەیوەندیدار

سزای لەسێدارەدان بۆ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەرکرا؛ بە باڵۆنی هەوایی 85 کیلۆگرامی هاوردە کردبوو

سەڵاح

‎هۆشیار زێباری: میلیشیاکان جەنگێکی سەرتاسەرییان بۆ تێوەگلانی عێراق لە ململانێ سەربازییەکان دەستپێکردووە

گوران

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح