له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه ناوی چه‌ند كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی دهاتووی عیراق ده‌هێنرێت. به‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زیاتر نووری مالیكی و محه‌مه‌د شیاع سودانی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته ده‌ده‌ن.
پێشتر حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی به فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه كه نووری مالیكی به‌ربژێری حزه‌به‌كه‌یانه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، هه‌رچه‌نده دوای چه‌ند كاتژمێرێك له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له په‌یجی تایبه‌تی حزبی ده‌عوه له فه‌یسبووك، دواتر سڕیانه‌وه، به‌ڵام جارێكی تر دیسان هه‌مان هه‌واڵیان دانایه‌وه.
كوتله‌كه‌ی سودانیش ناڕاسته‌وخۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌ربژێر كردووه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق و ئێستاش كلاسیكۆی نێوان سودانی مالیكی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ده‌ستی پێكردووه و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش هێشتا هیچی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی (مه‌دا) بڵاوی كرده، سودانی و مالیكی كه به‌ربژێر كراون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق شانسیان زیاتره بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته و ئێستا هه‌ریه‌كه‌یان بۆخۆیان له‌نێو كوتله سیاسییه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌مائه‌نگی هه‌وڵ بۆخۆیان ده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، كه پێشكه‌شكردنی ناوێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، ڕه‌نگه دوابكه‌وێ ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرژی نێوان چه‌ند لایه‌نێك.

