zagros news agency

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ هێرشی سەر کۆرمۆر شەرمەزار دەکات

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/27 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەممەد شیاع سوودابی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ پێگەیشت .

سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، بە توندترین شێوە هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراقی ناوبرد .

هەروەها بڕیاردرا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت کە لە نزیکترین کاتدا،  دەست بەکار بێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەران و بە سزا گەیاندنیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

مانگی ڕابردوو زیاتر لە 5هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراوە

یاسین

لە هەولێر ڕێوڕەسمی “ڕۆژی کێڵگە” بەڕێوەچوو؛ جەخت لە پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی و گونجاندنی جۆرەکانی گەنم لەگەڵ کەشوهەوای ناوچەکە دەکرێتەوە.

دڵشاد

تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا

دڵشاد