zagros news agency

یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی هێڕشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکەین

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی سه‌ركۆنه‌كه‌یه‌:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

﴿وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا﴾ الأعراف:۵٦.

ئەم هێڕشەی شەوی رابردووی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، وێڕای ئەوەی کردەیەکی تیرۆرستی دوژمنکارانەو نامرۆڤانەیە، لەهەمان کات تێکدانی ئارامی شادەماری ژێرخانی ئابووری و فشارو بەربەست دروستکردنە لەبەردەم پێشکەوتنەکانی کوردستان.

بەپێی ئایینی ئیسلام زیانگەیاندن بە ژیانی خەڵک و بەرژەوەندی گشتی و شێواندنی سامانی نیشتمانی و گوزەرانی هاوڵاتیان، تاوانێکی گەورەو کارێکی حەڕامە..

بەتوندی ئیدانەی ئەو کردە تێکدەرانەیە دەکەین، کە دوورە لە هەموو بەهاو رەوشتیکی ئینسانی، تکامان وایە دەستی پشت ئەم کارەو بکەرانی ئەم کردە تیرۆرستییە، بدرێنە دادگاو لێپێچینەوەی توندیان لەگەڵ بکرێت و سزا بدرێن..

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

۲۷ی۱۱ی۲٠۲۵

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌په‌له‌.. به‌پێی به‌دواداچونی زاگرۆس په‌یامێكی به‌په‌له‌ گه‌یه‌نرایه‌ سودانی

یاسین

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی كۆبووەوە

دڵشاد

وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەستبەسەرکردنی ٥ هەزار حەبی کاپتاگۆنی ڕاگەیاند

یاسین