zagros news agency

فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی داوایەک لە ڕێکخراوە جیهانیەکان دەکات

 

 

بەیانامەیەک بۆ گشت ڕێکخراوەکان

دوای هێرشە تیرۆرستیەکی شەوی ڕابردوو بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستانی عیڕاق ، ئێمە وەکو فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی لە هەرێمی کوردستان داوا لە ڕێکخراوە ناوخۆیی و عیڕاقی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و جیهانیەکان دەکەین پاڵپشتی لە هەرێمی کوردستان بکەن و هەڵوێستان هەبێت بۆ ئەم هێرشە یەک بە دوایەکانەی کە دەبێتە مەترسی بۆ گیانی کرێکاران و هاوڵاتیان ، جگە لەمە هەڕەشەیەکی بەردەوامە لەسەر پێشخستنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و خۆشگوزەرانی گەلەکەی و پێشخستنی.

لە هەرێمی کوردستانی عیراقی فیدڕاڵ لە ئێستادا کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەستەبەر کراوە کە ئەمەش هەنگاوێکی زۆر گرنگ و بوێرانە بووە.

هەموولایەک ئاگادارن لەسەر تانسەری عیڕاقی فیدڕاڵ کێشەی کارەبا هەیە جگە لەهەرێمی کوردستان.

بۆیە لەسۆنگەی ئەم سەرکەوتن و ژێرخانە ئابووریە سەرکەوتووە و هەروەک هەموو جیهانیش ئاگادارە کە ڕێکخراوەکانی مەدەنی ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە بۆ ناردنی پەیام و پشتگیری گەلان و سەرکەوتنیان ، داواتان لێدەکەین پاڵپشتیمان بکەن و بەیاننامە و هەڵوێستی فەرمیتان هەبێت بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشە تیرۆرستیانە.

پێشخستن و ئاسوودەیی گەلان و بەهێزی ئابووری جیهان و پاراستنی ژینگەکەی ،ئەرکی ڕێکخراوەکانی مەدەنیە و هیوادارین ڕۆڵی خۆتان هەبێت.

فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی

هەولێر

٢٧ی ١١ی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك ماكرۆن دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

یاسین

ترەمپ: ئێران و ئیسرائیل دەگەینمه رێککەوتن

یاسین

پەرلەمانتارێکی پارتی: مووچەی مانگی پێنج و شەشی فەرمانبەران دابەش دەکرێت

دڵشاد