وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رێنمایی پێدانی زەوی بۆ زیندانیانی سیاسی هەموار کردووەتەوە و ئەوانەی پێشووتر زەوییان وەرگرتووە بە سوودمەند بوو هەژمار ناکرێن.
سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی رایگەیاند، “بەگوێرەی رێنماییە نوێیەکە زیندانیانی سیاسیی دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە و سوودمەند ببن، بەو مەرجەی خۆیان فەرمانبەر بن، ئەو زەوییەی پێشووتر وەریانگرتووە بەناوی زیندانی سیاسی وەریانگرتبێت.
بە هەموارکردنەوەی ئەو ڕێنماییە سەرووی هەزار فەرمانبەری دیکە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی، تەنیا خۆیان دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە و ئەوانەی لە ژیاندا نەماون وارسەکانیان ناتوانن لەبری ئەوان سوودمەند بن.
بەگوێرەی رێنمایی ژمارە دووی ساڵی 2024ی پەیوەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان، نابێت پێشووتر بەهەر هۆکارێک لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند ببن، بەڵام ئەوە بۆ زیندانیانی سیاسی هەموار کراوەتەوە.

