zagros news agency

یەکێتی ئەوروپا: ئەستەمە کێشەی فەڵەستین بەرێگەی سەربازیی چارەسەرببێت

 

جۆسێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، کۆتایهێنان بە حەماس لەرێگەی سەربازییەوە چارەسەری ریشەیی کێشەکانی غەززە ناکات، بەڵکو پێویستە چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئەم پرسە بدۆزرێتەوە.

بۆرێل باسی پێی وایە، یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ ئەوەدایە چارەسەری سەربازی بۆ دۆخی غەززە گونجاو نییە، بەڵکو پێویستە شەڕ بوەستێت و هاوکاریی زیاتری مرۆیی بگاتە غەززە. هەموو لایەکیش بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی هەوڵ بدەن.

لە کاتێکدا زۆربەی وڵاتانی جیهان پێیان وایە پێکهێنانی دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئسیرائیل بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست ڕێگە‌چارەیەکی باشە، بەڵام ئێران و ئیسرائیل دژی ئەم چارەسەرەن. ئیسرائیل دەڵیت بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی ڕازی نابین و ئێرانیش دەڵێت دەبێ ئیسرائیل بە تەواوی لە نێو بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چاره‌نووسی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سوریا له‌ مه‌ترسیدایه‌

سەڵاح

پێنتاگۆن بۆ بەهێزکردنی سوپا و تۆڕە هەواڵگرییەکان گرێبەست لەگەڵ گەورە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا واژۆ دەکات

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر دابەزی

سەڵاح