zagros news agency

شارەزایەکی ئابووری داهاتی نەوتی و نانەوتی عێراق و کورتهێنانی ئاشکرا کرد

 

شارەزای ئابووری داهاتی نەوت و نانەوتی عێراقی ئاشکرا کرد، ئەمە جگە لە قەبارەی ئەو کورتهێنانە داراییەی کە عێراق لە ماوەی ئەمساڵدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

حەیدەر شێخ، شارەزای ئابووری لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: داهاتی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق لە 10 مانگی ڕابردوودا، 89 ترلیۆن دینار بووە، پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ بۆ 105 ترلیۆن دینار بەرزبێتەوە.

حەیدەر شێخ ئاماژەی بەوەشکرد، “داهاتی نانەوتی تا کۆتایی ئەمساڵ دەگاتە 13 ترلیۆن دینار.”

ڕوونیشی کردەوە “نزیکەی 80 ترلیۆن دینار لە کۆی داهاتی ساڵانە بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی خەرج دەکرێت، لە کاتێکدا ئەوەی دەمێنێتەوە دەچێتە سەر خەرجییە گشتییەکانی دەوڵەت.”

ئەو پسپۆڕەئ ئابووری باسی لەوەشکرد، “کورتهێنانی دارایی بە 30 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە”، دەشڵێت، “هۆکارەکەی قەبارەی خەرجییەکانی ئێستا و بێتوانایی حکوومەتە لە خەرجکردنی شایستەکانی ژمارەیەک وەزارەت، دیارترینیان وەزارەتی تەندروستی، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە تاوەکوو ئێستا خشتەی بودجە پەسەند نەکراوە.”

ماوەیەکی زۆرە عێراق لە 90% پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە، ئەمەش وایکردووە لەکاتی دابەزینی نرخی نەوت دارایی وڵات ڕووبەڕووی کێشە بێتەوە، هەرچەندە حکوومەت لە ساڵانی ڕابردوودا پلانی هەمەچەشنکردنی داهات ڕاگەیاندووە، بەڵام ڕێژەکە سنووردارە بەشی دابینکردنی خەرجییە گشتییەکان ناکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی جۆرێک دەرمانی عێراقەوە وەزیری تەندروستی لیبیا دوورخرایەوە

سەڵاح

سوپای ئوردن هەوڵێکی قاچاخی مادەی هۆشبەری لە سنووری سووریاوە پووچەڵ کردەوە

یاسین

چامپیۆنزلیگ..ئارسناڵ بەئاسانی لە مۆناکۆی بردەوە و پێگەی خۆی بەهێزترکرد

یاسین