zagros news agency

ئاشتیخوازى سەرۆک بارزانى و هەڵچوونى باغچەلیەفاشیزمەکان

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

 

ئاشکرایە پێگەى وکەسایەتى کارێزمایی سەرۆک مسعود بارزانى  وەک ڕابەڕێکى خاوەن ئەزموونى کوردستان ، عێراق و رۆژهەڵاتى دیار و بەرچاوە بەتایبەت کاریگەریی بەهێزیان لە چارەسەرى زۆرێک لە کێشە قوڵەکان و کردنەوەى گرێکوێرەکان و دەرگە داخراوە ، لە نێوان هێزولایەنە سیاسیەکانى عێراقى و وڵاتى دیکەش ن بەتایبەت هەوڵەکانى چەندین ساڵەى لە پێناو چارەسەرى دۆزى کورد بەڕێگەى ئاشتیانە و لۆژیکانە و لە سەر ئاشتى باکوور، رۆژئاوا و هەتا رۆژهەڵاتى کوردستانیش هەمیشە باوەرى وا بووە ئەوەى لە گفتوگۆ و لەیەکتر تێگەیشتن چارەسەر دەبێت بە دەیان ساڵ شەڕ وماڵوێرانى نایەتەدى ، مێژوو گەواهیدەرە سەرۆک بارزانى وەک رابەرێکى خاوەن بیرو دیدگاى ستراتیژى بە دیپلۆماسى وهێزى نەرم و سیاسەتى ژیرانە گشت هەوڵەکانى خستۆتەگەڕ لە پێناو پێکەوەژیان و کۆتایی هێنان بە زێهینیەتى سڕینەوەى نەتەوەیەک و بەرامبەرەکەى کە سەد ساڵە هەوڵى لەناوبردنى نەتەوەیەک دراوە بەڵام نەتوانراوە

بەپێى هەڵدانەوەى لاپەرەکانى مێژوو دوێنى و ئەمڕۆش ، ئەو راستییە سەلمێنەراوە سەرۆک مسعود بارزانى ، خاوەن پێگە وکەسایەتییەکى بەهێزە لە رووى سیاسى و دیپلۆماسى وکۆمەڵایەتییەوە و دەتوانێت ببێتە هۆى کردنەوەى دەرگە داخراوەکان و کۆتایی هێنان بە شەڕ و خوێنڕشتن ئەوەش لە بەڕێگەى داننان بە دۆزى کورد ، بۆیە لەماوەى ساڵانى رابردوو هەر کاتێک ویستى ئاشتى و چارەسەرى کێشەکان هەبوو بێت و ڕوو لە هەرێمى کوردستان و بارەگاى بارزانى کرابێت , ئەو هەموو لایەنەکان بەوپەرى متمانەوە کارى کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ وماڵوێرانى لە ناوچەکەدا

مێژووى فریادرەسى و خەمخۆرى سەرۆک بارزانى نەک تەنیا بۆ چارەسەرى ئاشتیانەى دۆزى کورد و تورک ، بەڵکو لە رۆژئاواى کوردستانیش بەهەمان شێوە هەر کاتێک گەلى کورد پێوستى بە هاوکارى و چارەسەرى  بووبێت ئەوا باوەشى باوکانە و ڕابەرانەى بۆ کردوونەتەوە ؛ دەمهەوێت بڵێم , سەردانە مێژووییەکەى بارزانى بۆ جزیرێ بۆتان نەک هەر نەتەوەیی کوردى لە  سەر ئاستى هەر چوار بەشە بە زۆر لەتکراوەکەى کوردستانى یەکخست بەڵکو بووە هۆى هەژاندنى ناخى فاشیزمەکان ، چونکە کاتێک کەسایەتى و رابەرێکى مێژوویی وەک سیمبوڵى نەتەوەیی کوردوکوردستان سەردانى ئەو شارە مێژووییە کورد دەکات ، بەدەنگێکى ڕەوا  و بەرز بانگى ئاشتى دەکات و خەڵکى ناوچەکەش بە گەرمى و هەست و سۆزەوە پێشوازى گەرمى لێ دەکەن , ئەو  گورزێکى کوشندەیە بە ناخى فاشیزمەکان و تێکشکادنى تێڵێسمى دەیان ساڵەى نەیارانى کوردستان ، ئەوانەى تەنیا نکۆڵیان لە مافى کوردبوون و هاووڵاتیبوونیشیان دەکرد ، بۆیە ، ئەم سەردانە مێژووییە سەلماندى سنوورە دەستکردنەکان ناتوانن ڕێگە لە پەیوەندى نەتەوەیی بارزانى و کورد بگرن و وەک ڕۆحێک لە دوو جەستەدا

بەدڵنییاییەوە نەک تەنیا ڕقئەستوورى و تاریکبیرى باغچەڵى بەڵکو ، زۆرێک لە فاشیزم  و نەیارانى کوروکوردستان بەم سەردانە مێژووییەکەى سەرۆک بارزانى بۆ جەزیرێ بۆتان  تووشى هیستریان و هەژاندن کردەوە ، لە هەمان کاتیشدا ئەم سەردانە و پەیامى ئاشتى  وپێکەوەژیانى بارزانى بە دۆست و نەیارانى کوردى گووت ، سەردەمى نکۆڵیکردن لە دۆزى کورد کۆتایی هاتووە و  ئێستا ئیتر کاتى یەکتر قبووڵکردنە ، زمانى هەڕەشە و سڕینەوە بەسەرچووە ، و دەبێت بزانن ئەوەى دەتوانێت ئاشتى و  کلیلى دەرگە داخراوەکان بەئاراستەى چارەسەرى پرسى کورد ببات ، تەنها سەرۆک بارزانى و زمانى هەڕەشە و گەوجاندنى لایەنگرانتان هیچ سوودێکى نەماوە و چیتر ناتوانن  کورد وتورک لە پێناو بەرژوەندییە کەسى و تایبەتییەکانتان بە کوشتن بدەن

بە هەڵوەستەکردن لە سەر قسەکانى دەوڵەت باغچەلى ، ئەو راستییە سەلمێنرا، ترسى فاشیزمەکان لە دیپلۆماسى و سەنگ و پێگەى و سیاسەتى ژیرانەى سەرۆک بارزانىیە ، چونکە فاشیزم و داگیرکەران  بەدرێژایی مێژوو  نەتەوەیی  کوردیان بەتێکدەر و جنۆکە وێنا کردووە ، بەڵام کاتێک سەرۆک بارزانى سەردانى  ئامەد و جەزیرێى باکوورى کوردستان دەکات وە ڕابەرێکى کارێزماتێک ئەوا باسى ئاشتى و پێکەوەژیان و برایەتى کورد و تورک دەکات ، بەمەش کۆتایی بە خەونى فاشیزمەکان دێنێت و ئەو دیدگایە لە نێو مێشکیان دەسڕێتەوە و هەر ئەوەشە کاتێک باغچەلى تووشى هەڵچوون و هیستریا دەبێتەوە دژایەتى سەرۆک بارزانى دەکات ، ئەو خۆى لەخۆیدا کەسێکى شەڕخواز و دژى ئاشتى و پێکەوەژیانى کوردوتورک و دیموکراسییە

گرنگە بۆ هەموو لایەک روون بێت ؛ سەردانە مێژووییەکەى سەرۆک بارزانى بۆ باکوورى کوردستان و بەشدارى لە دیدارى مەلاى جەزیرێ لە شارى شرناخ ، پەیامە مێژووییەکەى بۆ ئاشتى و برایەتى ، رووداوێکى گرنگ و سەلمێنەرى ئەو راستییەیە کە بابەتەکە لە تەنیا ئاشتى نییە لە نێوان تورک و کورددا بەڵکو ، بوونى زێهنییەتێکى نەخۆش و فاشیزیمیە کە هەردەم شەڕو خوێنڕشتنى لە ئاشتى و ژیان و برایەتى پێ خۆش بووە ، هەر بۆیە هەرکاتێک سەرۆک بارزانى هەنگاوى لە پێناو چارەسەرى و ئاشتى ناوە ، ئەوان بەرەو داوە دەگەڕێنەوە ، بەڵام ئیتر ئەو سەردەمانە بەسەرچوون ، بەدڵنییاییەوە هێزى ئاشتى و برایەتى کە سەرۆک بارزانى ئاڵاهەڵگرێتى بەسەر زێهنیەتى شەڕانگێزى و خوێن ڕشتن سەردەکەوێت و کەسییش ناتوانێت پێش بەڕووداو و پێشهاتەکانى ناوچەکە بگرێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی و وەزیری دادی تورکیا دواخرا

سەڵاح

ئەندامانی سەرەکیی ئەنجومەنی ئاسایش ڕەخنەی توند لە بوونی هێزی کۆریای باکوور لە ڕووسیا دەکەن

سەڵاح

زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەری دیکە لە ڕێگەی “هەژماری من” مووچەکەیان وەردەگرن

یاسین