ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە نوێكردنەوەی گرێبەستی نزیکەی 800 فەرمانبەری دەزگای مین بۆ ساڵێکی دیکە.
دەزگای مین نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستانی بڵاوکردەوە، تیایدا سهرجهم گرێبهستی کارمەندانی دهزگای گشتیی كاروباری مین لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان بۆ ساڵی 2026 نوێكرایەوە.
ژمارەی کارمەندەکان 764 کەسە و بەشێکی ئەو كارمهندانە مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دەدرێت.
ساڵانە لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ، گرێبەستی فەرمانبەرانی گرێبەست نوێ دەکرێتەوە بەو مەرجەی لەسەر کار بەردەوام بن و مووچەی دیکەیان نەبێت.

