لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی پەروەردە لە ڕاویژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ناو وەزارەت سەردانی چەند ناوەندێکی خوێندمان کرد لە تەکیە وچەمچەماڵ کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە. پاشان لە دیوانی پەروەردەی چەمچەماڵ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکمان کرد بۆ وەرگرتنی بڕیاری پێویست و بریارماندا:
١- ئەو تیمە ئەندازیارییەی کە ناردبوومان بۆ ئامادەسازکردنی دەرخستەی ئەندازیاری نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانەی زیانیان بەرکەوتووە، هەر لە کۆبوونەوە بریارماندا کە ڕۆژی یەکشەممە بڕی پارەی پێویست بنێرین بۆ سلێمانی بە گوێرەی دەرخستەی ئەندازیارەکان لە ڕۆژی یەکشەممەوە نۆژەنکردنەوە دەستپێبکات ، کە جەنابی سەرۆکوەزیران پاڵپشتی دارایی دابینکردووە .
٢- بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەئ سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ مان راسپارد تا رۆژی یەکشەممە لیستی ئەو کەلو پەلانەی ئەو ناوەندانەی خوێندن ئامادەبکەن کە لافاو زیانی لێداون و توانای بەکارهێنانیان نەماوە ، هەر لە کۆبوونەوە بڕیارماندا بڕی پارەی پێویستی ئەو کەل وپەلانە لە ڕۆژی یەکشەممەوە بخەینە بەردەست بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ، کە جەنابی سەرۆکوەزیران پاڵپشتی دارایی دابینکردووە.
٣- لەگەڵ دکتۆرە یارا بەرزنجی و تیمی ( کوردستان فاوندەیشن ) لە دیوانی پەروەردەی چەمچەماڵ کۆبوونەمان ئەنجامدا و بڕیاریان داوە کە دوو قوتابخانە بەتەواوی نۆژەن بکەنەوە و پێداویسیتیەکانیان دابین بکەنەوە.
٤- ئەو قوتابیانەی کە پەرتووکیان فەوتاوە لە قوتابخانە و لە ماڵیشەوە ، بە زووترین کات بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانیمان راسپارد لە هەفتەی داهاتوو کتێبی نوێ بگەیەننە چەمچەماڵ و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بدرێتەوە ئەو قوتابیانەی کتێبەکانیان فەوتاوە.
٥- وایت بۆرد و ژمارەیەک پێداویستی دیکەی خوێندن لە هەفتەی داهاتووەوە دەنێرینە چەمچەماڵ.
٦- بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ مان راسپارد کە لە ڕۆژی شەممەوە کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن ی سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ بکات ، ئەو قوتابخانانەی نۆژەن دەکرێنەوە دەوام ڕادەگیرێت و ئەو قوتابخانانەی توانای دەوام کردنیان هەیە و ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆی قوتابیان نیە دەتوانن بە مشوورەت بڕیاری گونجاوی خۆیان بدەن.
٧- تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز دواخراوە بۆ مانگی یەک و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی هەماهەنگی بکەن بۆ وەرگرتنی بڕیاری پێویست لەسەر دانانی میکانیزمەکان.
٨- وێرای سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی ماندووبون لە پاراستنی گیانی قوتابیان ، هەموو مامۆستایانی سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ سوپاس دەکرێن.
ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە
١١ ی ١٢ ی ٢٠٢٥

