zagros news agency

ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید لە پێکان گەڕایەوە

ئەمڕۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆتا یەکەی مەشق و ڕاهێنانی ئەنجامدا و گەڕانەوەی ئەستێرەکانی یانەکەش لە پێکان بووە هەواڵێکی دڵخۆشکەر ئەمەش وەکو گەڕانەوەی هیوایەکە بۆ چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەر.

 

لە مەشقەکانی ئەمڕۆی ڕیاڵ مەدرید کیلیان مباپێ بەبێ هیچ کێشەیەک ڕاهێنانی کردوە و ئامادەیە بۆ یاری ئەلاڤێس،جگە لە کیلیان مباپێ دین هاوسنیش بەشداری ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆی کردوە.

 

گەڕانەوە ئەو دوو یاریزانە لەم کاتەدا گرنگە بۆ ڕیاڵ مەدرید ئەمەش بەهۆی بێ حاڵی تیپەکە لە ئەنجامی باش و لەکاتی بەدڵ نەبوونی ئەنجامی یاریەکەی ئەلاڤێس،کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەرەکە دوور دەخەنەوە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کچەکەی ئەنجێلینا جۆلی و براد پیت لە کلیپێکدا بەشدار دەبێت

ART

حووسیەکانی یەمەن: ئێمە فڕۆکەی ئەمریکامان خستە خوارەوە

سەڵاح

بازاڕێکی گەورەی گواستنەوەی یاریزانان چاوەڕێی ئارسناڵ دەکات

یاسین