zagros news agency

فه‌رهاد كه‌ركووكی بۆ زاگرۆس: هەلومەرجەكە گۆڕاوە حكوومەت پێك دەهێندرێت

 

سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی له‌ كه‌ركووك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌  پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو مافێكی یاسایی هەیە كە كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەر لایەنێك دروست بكات كە بەشداریی لە كابینەكەدا بكات، بۆ ئەمەش پارتی ده‌رگای كراوه‌یه‌ و گفتووگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن.

د.فه‌رهاد كه‌ركووكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك-گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ زاگرۆس رایگەیاند: ”لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەو هەلومەرجە تازەیەی هاتووەتە پێشەوە، پارتی بڕیاری داوە كە لە ئاییندەیەكی نزیكدا كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دروست بكات، بۆ ئەمەش بەپێی لێدوانەكان، وا دیارە كە دوو ڕێگە دیاری كراوە، یان یەكێتی بەشداریی لە كابینەكە دەكات و بەپێی شایستەی هەڵبژاردنی خۆی پۆستی پێ دەدرێت، یانیش ئەوا بە بەشداریی فراكسیۆنەكانی دیكەی پەرلەمانی كوردستان، كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت و یەكێتیش وەك حزب هەركات ویستی، دەتوانێت بەشداریی لەم حكوومەتە بكات.“

ڕوونیشی كردەوە: ”پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م بوه‌ته‌وه‌ ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌موولایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و پارتیش پێداگری له‌سه‌ر ده‌كات كه‌ چیتر دوانه‌كه‌وێت چونكه‌ هەلومەرجەكە گۆڕاوە، بۆیە حكوومەت پێك دەهێندرێت دەستوور و هەموو یاساكانی عێراق و هەرێمی كوردستان پاڵپشتیی لەوە دەكەن كە حكوومەت پێك بهێندرێت، بەپێی یاساش، هەر لایەنێك زۆرینەی پەرلەمانی پێ دروست كرا ئەوا دەتوانێت حكوومەت پێك بهێنێت، كەواتە هیچ ڕێگرییەك لەبەردەم پارتیدا نییە بۆ پێكهێنانی حكوومەت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ داوای لە ئەحمەد شەرع کرد بچێتە پاڵ پەیمانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح

بۆ پرسی سەرژمێری هێڵی گەرم ڕاگەیاندرا

یاسین