zagros news agency

کەشناسی: ئەگەری بەفر بارین هەیە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە   14-12-2025

کەش / ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تەم لە ناوچەی جیا جیا , لەدوایی نیوەڕۆ لە هەندێ ناوچەی شاخاویی سنووریی ئەگەری بەفر بارین هەیە , وە  هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری نمە باران هەیە .

کەشی سەنتەری پارێزگا کان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور.

خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 10 ) کم/ک.

ئاراستەی با /  باکووری خۆرهەڵات.

پلەکانی گەرما /  بەرزترین پلە کەمێک بەرز دەبێتەوە  وە نزمترین پلە نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

مەوداى بینین /  لە کاتی ئاسایی لەنێوان ( 6 – 8  ) کم دەبێت  وە لە کاتی تەم ( 1- 3 ) کم دەبێت.

 

 

 

سبەى دووشەممە 15-12-2025

کەش/ ئاسمان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان   .

خێراى با / لەسەرخۆ ( 5– 10) کم/ک

ئاراستەی با /  باکووری خۆرهەڵات دەبێت .

پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە ( 1  -2 )  پلەی سیلیزی  بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

مەوداى بینین /  لە کاتی ئاسایی لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت  وە لە کاتی تەم ( 1- 3 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 13 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی

دهۆک : 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :13  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی

سۆران: 9 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 13 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 8پلەی سیلیزی

گەرمیان  : 15 پلەی سیلیزی.

 

 

14 – 12- 2025

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەوتی سپیی ماڵان بە نرخی پاڵپشتیکراو دەدرێتە هاووڵاتیان

سەڵاح

سەدان شاخەوانی گیرخواردوو لە ئێڤرێست ڕزگار کران

یاسین

لەسەر بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕسوماتی تۆمارکردنی خانوبەرە کەمکرایەوە

سەڵاح