zagros news agency

وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت 13 چەکداری پەکەکە لەهەرێمی کوردستان کوژران

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاندووە، 13 چەکداری پەکەکە لە ناوچەکانی خواکورک و گارە و مەتینا لە هەرێمی کوردستان کوژران.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێتن، لە هەڵـمەتە سەربازییەکانی بۆ نەهێشتنی تیرۆر بەردەوام دەبن.
ئەمە لەکاتێکدایە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراقی کرد و پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆتایی هێنانە بە پەکەکە و بەروەپێشبردنی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان عێراق و تورکیایە وەک بۆ خۆیان دەڵێن لە بواری ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بایدن: پێشنیازێكی گونجان پێشكه‌ش كراوه‌، ئاگربەست لە غەززە لەسەر حەماس وەستاوە

سەڵاح

پەرلەمانی جەزائیر داوای قەرەبووی داگیركاری لە فەڕەنسا دەكاتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

دڵشاد