zagros news agency

سێرگی لاڤرۆڤ: هۆکاری هەردوو جەنگە جیهانییەکان ئەوروپا بووە

 

وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت؛ ئەوروپا سەرچاوەی ئاژاوەگێڕییە لە جیهاندا، تەنانەت داگیرکردنی وڵاتانی دیکە و هەردوو جەنگە جیهانییەکەش هۆکارەکەی ئەوان بوون.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هێرشی توندی کردە سەر ئەوروپا و بە دووڕوو ناویبردن، هەروەها تۆمەتباری کردن بەوەی ئەوان ڕێگەنادەن شەڕی ئۆکرانیا کۆتایی بێت.

لاڤرۆڤ باسی لەوەشکرد؛ بە درێژایی مێژوو، ئەوروپا سەرچاوەی ئاژەوەگێڕی و نەهامەتی بووە، تەنانەت دوو جەنگی جیهانیش هەر لەسەر دەستی ئەوان هەڵگیرسا.

گوتیشی: بە چالاککردنەوەی سزاکان لەسەر ئێران ئەوروپا پەڵەیەکی ڕەشی دیکەی تۆمارکرد و فێڵی لە جیهان کرد.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و تاران، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاشکرایکرد؛ تاران و مۆسکۆ پێکەوە وێستگەیەکی دیکەی هاوبەشی ئەتۆمی بنیات دەنێن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی ئەم دواییانەیان لەگەڵ ئەمەریکا هیوایەک دەبەخشێت، چونکە واشنتن خەریکە لە هەڵوێستی ڕووسیا سەبارەت بە ململانێی ئۆکرانیا تێدەگات.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت، ئەمەریکییەکان هەوڵدەدەن تێبگەن کە پێویستە چی بکرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم ململانێیە بە شێوەیەکی متمانەپێکراو و بەردەوام، نەک تەنیا ئاگربەستێکی کاتی، ئینجا جارێکی دیکە چەکی زیاتر بۆ ئۆکرانیا ڕەوانە بکرێت.

لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکرانیا، پێویستە هۆکارە بنەڕەتییەکانی لاببرێن. گوتیشی: “ئەوە شتێکی باشە کە ئەمەریکییەکان لەوە تێگەیشتوون و بە ڕوونی ڕایانگەیاندووە، ئۆکرانیا ناتوانن ببنە ئەندام لە ناتۆ، ئەو خاکانەی کە ڕووسەکان چەندین سەدە تێیدا ژیاون دەبێت جارێکی دیکە ببنەوە بە موڵکی ڕووسەکان، هەروەها دەبێت زمان و کولتوور و مافە یاساییەکانی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ئۆکرانیای ڕووسی بگەڕێندرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆمارکرد

یاسین

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کار رادەگەینێت

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. جەنگی ئەمشەو لە سوودی بایرن دژی پاریس سانجێرمان کۆتاییهات

یاسین