zagros news agency

دادگای ئەرژەنتین دەوڵەتی ئێران بە تیرۆر ناساند

 

بەهۆی ئەو هێرشانەی لە ساڵی 1992 و 1994 كراوەتە سەر باڵوێزخانە ئیسرائیل و ناوەندی ئەمیا لە بوینس ئایرس، دادگای ئەرژەنتین، دەوڵەتی ئێرانی بە تیرۆر ناساندووە،.

ئەمڕۆ هەینی 12/4/2024، میدیاكانی ئەرژەنتین بڵاویان كردووەتەوە، بەهۆی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر بونیس ئایرس، بە ئامانج گرتنی ناوەندی یەهودییەكان و باڵوێزخانەی ئیسرائیل، دادگای وڵات ئێرانی بە “دەوڵەتی تیرۆر” ناساندووە.

بەگوێرەی هەواڵەكە كە بڵاو كراوەتەوە، چەند هێرشێك لە لایەن ئێرانەوە كراوە، ئەوانیش، لە ساڵی 1992، بۆ سەر باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە پایتەختی ئەرژەنتین، لە ساڵ 1994 ناوەندی كۆمەڵەی خێرخوازیی ئیسرائیلی-ئەرژەنتینی(ئەمیا).

هاوكات دادگای ئەرژەنتین، حیزبوڵڵای لبنانی تۆمەتبار كردووە بە جێبەجێكاری تاوانەكان، هەروەها رووداوەكانیشی بە كارەساتبارترین تاوان لە مێژووی ئەرژەنتین ناساندووە، بە تاوانی دژی مرۆڤی لە قەڵەم داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. لەنێو ئەڵمانیادا بەرشەلۆنە سێ خاڵی گرنگی لە دورتموند وەرگرت

یاسین

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی پێوانەیی تۆمار کرد

یاسین

کچی پێشمەرگەیەک لە حکوومەتی نوێی ئەڵمانیا دەبێتە وەزیر

سەڵاح