به‌رێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و رۆشنبیری نیشتیمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: “هه‌نگاوه‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زۆر چونه‌ته پێشه‌وه و هاوكاری هاوپه‌یمانانیش بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی ده‌بێت به‌تایبه‌ت مه‌شق و راهێنان و پشتیوانی ماددی”.
لیوا عوسمان محه‌مه‌د بۆ زاگرۆس راگه‌یاند: مه‌شق و راهێنانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت و پێشمه‌رگه هێزێكی متمانه پێكراوی هاوپه‌یمانان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه،و پێشمه‌رگه ئه‌ركێكی قورسی له‌ئه‌ستۆدایه له‌رووبه‌روونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی ئارامی ناوچه‌كه ئه‌م متمانه‌ی هاوپه‌یمانان به پێشمه‌رگه ده‌رئه‌نجامی پرۆه‌سه‌یكی دوور درێژه له‌شه‌ری داعش و رووبه‌رووبنه‌وه‌ی تیرۆر و به‌رده‌وامی ئه‌م هاوكاریانه‌ی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌خه‌ری راستی پیشه‌یی بوونی پیشمه‌رگه‌یه به پره‌نسییه‌كانی هێزی رێكخراو.
ده‌شلێت: “له‌باره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له چوار چێوه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كان هه‌نگاوی باش نراوه ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ تێپه‌راندنی ئاسته‌نگه‌كان و فشاری نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانانیش له‌و باره‌وه هه‌یه كه سه‌رجه‌م هێزه‌كان یه‌كبخرێنه‌وه”.

