zagros news agency

وەزارەتی بەرگریی تورکیا چاودێری پرۆسەی تێکەڵبوونی هەسەدە و سووپای سووریا دەکات

 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕای گەیاندووە لە نزیکەوە چاودێریی پرۆسەی تێکەڵبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و سووپای سووریا دەکەن. سەرچاوەکانی وەزارەتەکە بە ڕۆژنامەنووسانیان گوتووە حکومەتی سووریا بە هەموو دامودەزگا و یەکەکانییەوە لە هەوڵەکانی بۆ دامەزراندنی سەقامگیری و ئاسایش لەم وڵاتەدا بەردەوامە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە سەقامگیری و ئاسایشی سووریا بۆ ئارامی دەڤەرەکە گرنگییەکی زۆری هەیە. هەروەها، ڕایگەیاند تورکیا لە درێژەدان بە هەماهەنگی نزیک لەگەڵ حکومەتی سووریا سوورە و پشتیوانی لە پرەنسیپی “یەک دەوڵەت و یەک سووپای سووریا” دەکات.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە کۆتاییدا دووپاتی کردەوە تورکیا لەگەڵ هاوتاکانی لەسەر پرسی تێکەڵبوونی هەسەدە بە سووپای سووریا لە هەماهەنگی بەردەوامدایە و لە نزیکەوە چاودێریی ئەم پرۆسەیە دەکەن. ئەمەش لە کاتێکدایە هەسەدە و دیمەشق لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار گفتوگۆیان لەسەر چۆنیەتیی چارەسەرکردنی دۆخی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: ئێران بەنهێنی مووشەکی پێشکەوتووی دوورهاوێژی بۆ میلیشیاکانی عێراق ناردووە

سەڵاح

پارتی چاکسازی تورکمان: سەرۆک بارزانی هەمووکات له‌سەنگەری بەرگری بووە لە پاراستن و چەسپاندنی مافەکانی سەرجەم پێکهاتەكان

یاسین

ئیسڕائیل ڕێکاری یاسایی دژی ماکرۆن دەگرێتەبەر

سەڵاح