بڕیارە ئه‌مرۆ دووشەممە ماڵی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ببێتە چەقی بڕیارە سیاسییەکان. هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆ دەبنەوە تاوەکوو کۆتایی بە مشتومڕەکان بهێنن و کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەستنیشان بکەن، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش زانیاری ده‌خاته‌روو، لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی باس لەو تایبەتمەندییانە دەکرێت کە پێویستە لە سەرۆکوەزیرانی داهاتوودا هەبن، بەجۆرێک بتوانێت ڕووبەڕووی ئاڵەنگارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی قۆناغی داهاتوو ببێتەوە.
به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه عێراقییه‌كان، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ کۆبوونەوەیەکی فراوان و گرنگ لە ماڵی نووری مالیکی ئەنجام دەدەن. ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە داڕشتنی کۆتاواژۆیە لەسەر ناوی کاندیدی سەرۆکوەزیران، پێش ئەوەی پەرلەمان یەکەم دانیشتنی خۆی بکات بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، هێزە شیعەکان سوورن لەسەر ئەوەی ئەم پرسە بەبێ دواکەوتن یەکلایی بکەنەوە”.
سه‌گڤان سندی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ زاگرۆس ئه‌وه‌ی خسته‌روو: ئه‌وه پرسێكی ناوخۆیی ماڵی شیعه‌یه و چاوه‌ران ده‌كرێت ئه‌مرۆ ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه و شیعه‌كان له‌ناو خۆیاندا كاندیدێك دیاری بكه‌ن، هێشتا ناوی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستا، وەک کاندیدێکی بەهێز بۆ وەرگرتنی ویلایەتی دووەم لەنێو کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا دەبیسترێت، به‌ڵام كاندیدی دیكه‌ش هه‌یه و جارێ دیارینییه چ كاندیدێك یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
ئەم جموجۆڵە چڕەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کاتێکدایە کە گوشارە سیاسییەکان بۆ یەکخستنی ماڵی شیعە و ڕێگری‌کردن لە هەر درزێکی ناوخۆیی زیادیان کردووە، تاوەکوو پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەت بەخێرایی و بەبێ ئاستەنگ بەڕێوە بچێت.

