zagros news agency

کەشناسی هەرێم: ئەگەری بارینی نمە باران هەیە

 

ئەمڕۆ سێشەممە  23 /12 /2025

کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لەکاتەکانی ئێوارە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو بەتایبەت لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لەو ناوچانە و هەروەها ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوەڕاستی هەرێم لە کاتەکانی دەڕەنگانی شەودا. بەفر دەبارێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم

خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (10-20) کم/ک

ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت.

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ  بە (2-3) پلە، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت.

 

 

سبەى چوارشەممە   24 /12 /2025

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم لە گەڵ بەردەوامبوونی بارینی نمە باران و پاشان لە کاتەکانی نیوەڕۆدا کەش ئاسایی دەبێتەوە.

خێراى با / لەسەرخۆ ( 05-10)  کم/ک

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی

دهۆک : 15 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی.

 

 

23 – 12 -2025

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەپی Gemini ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

یاسین

لە هەولێر دەست بە دابەشكردنی نزیکەى ( 4 هەزار ) پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران کرا

دڵشاد

وەزیری داد بڕیارێکی تایبەت بە فەرمانبەرانی کوردستان ئاڕاستەی هەموو سەرۆکایەتییەکان کرد

سەڵاح