zagros news agency

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: له‌ هه‌ولێر وەجبەیەکی دیکەی زەوی به‌سه‌ر پێشمەرگە دابه‌ش ده‌كرێت

 

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ بڵاو كرده‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ژمارەیەکی دیکەی ناوی سودمەندبووانی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی لە هەولێر – سەنتەری شار ئاشکرا دەکرێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ناو و لیستی ئەو پێشمەرگانەی کە ئەم جارە سودمەند دەبن بە هەمان شێوەی رابردوو، ڕەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێتەوە، دواتر، ناوەکان لە ڕێگەی لیژنەی وەرگرتنی زەوییەوە بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانە دەکرێنەوە.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراویه‌، ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن بۆ زانینی وردەکاری زیاتر.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، هێرشبەرەکەی شاری مادیبورگی ئەڵمانیا دژە ئیسلام بووە

یاسین

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە

یاسین

ئەربیلوا : هیچ کێشەیەکەم لەگەڵ یاریزانەکان نییە

یاسین