ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-12-2025
کەش /ئاسمان بەگشتی نیمچه هەور دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبێتەوە ناوچە شاخاوییەکان نەبێ کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-2 ) پلەبەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت .
سبەى هەینی 26-12-2025
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت , لەکاتەکانی شەو نمە باران لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵات (پارێزگای هەلەبجە ) دەست پێدەکات لەگەڵ بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویە سنووریەکاندا, پاشان کاریگەری دابارین ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆکێش دەگرێتەوە, وەهەروەها بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی شەممە ناسەقامگیری کەش زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بەجۆڕێک پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روو لەنزم بوونەوە دەکەن لەگەل نمە باران لەناوچە جیاجیا کاندا و بەفرێکی کەم بۆ مام ناوەند لە زۆربەی ناوچە شاخاوویە بەرزەکان و نیمچە بەرزەکان دەبارێت شایانی باسە کاریگەری ئەم شەپۆڵە بەردەوامی دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10– 20) کم/ک. بۆ کاتەکانی درەنگ ئەگەری کەمێک چالاک بوونی هەیە.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا بۆ باشووری خۆرهەڵات دەگۆرێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1- 2 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین ( 4 – 6 ) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ :11 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 14 پلەی سیلیزی.
2025/12/25


