zagros news agency

ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە بە کۆی دەنگ دەنگ لەسەر پڕۆژەی هەرێم دەدات

 

‎​بەسرە: کۆدەنگیی سیاسی بۆ گۆڕینی پارێزگاکە بۆ قەوارەیەکی کارگێڕیی

‎​ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە،  خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی  دەنگ لەسەر دەستپێکردنی ڕێکارەکانی گۆڕینی پارێزگاکە بۆ “هەرێمی بەسرە” بدەن، کە بەپێی لێدوانی بەرپرسان، ئەم هەنگاوە تەنها گۆڕانکارییەکی کارگێڕییە و جیابوونەوە نییە لە عێراق.

‎​عیماد موتەوڕی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکە، ڕایگەیاند، بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە کۆدەبنەوە و  تەواوی ئەندامانیش ئامادە دەبن، بۆ دەنگدان لەسەر ئەم پڕۆژەیە.

‎​گوتیشی، ئەم هەنگاوە جیابوونەوە نییە لە عێراق، بەقەدەر ئەوەی گۆڕانکارییەکی کارگێڕییە کە مافەکانی بۆ پارێزگاکە دەگەڕێنێتەوە.-

‎​موتەوڕی جەختی لەسەر بوونی تەوافوقی سیاسیی ناو ئەنجومەن لەسەر دۆسیەکە کردەوە و ڕوونی کردەوە، داواکاریی فەرمی پێشکەشکردنی پڕۆژەکە لە چوارچێوەی ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکاندا لە هەفتەی داهاتوودا ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.

‎​جوڵە و پشتیوانیی سیاسی

‎​ئەم هەنگاوە دوای جموجوڵێکی چڕی ئەندامانی ئەنجومەن دێت بۆ کۆکردنەوەی واژۆ، بەتایبەتی بە بەشداریی هاوپەیمانیی “تەسیم” کە ئەسعەد عێدانی پارێزگاری بەسرە سەرۆکایەتی دەکات.

‎​ئوسامە عەبدولڕەزا سەعد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، بە فەرمی پێشنیاری کاراکردنی دۆسیەکەی کردووە و داوای کردووە بڕیارەکانی پێشووی پەیوەندیدار بە هەرێمی بەسرە پشتڕاست بکرێنەوە، هەروەها داوای لە سەرۆک وەزیران کراوە کە پڕۆژەکە بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بنێرێت.

‎​هەروەها بڕیار دراوە بەشی یاسایی ئەنجومەن یان نووسینگەی یاسایی دەرەوە ڕاسپێردرێت بۆ بەدواداچوونی داوا یاساییەکانی تایبەت بەم بابەتە.

‎​

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆزینەوەی سێ تۆن گۆشتی نایاسایی گوێدرێژ و هێستر لە تاران

یاسین

سەرۆکی حکومەت، هەرێمی کوردستان، بەرزەپردی دەروازەی شاری سۆرانی كردەوە

یاسین

ئەمریكا بە شێوەی راستەوخۆ هۆشداریی بە عێراق دەدات تاوەكوو یاسای حەشدی شەعبی تێنەپەڕێنێت

یاسین