zagros news agency

بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی دهۆک بازاڕەکانی جیهانی پڕ کردووە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی دهۆک رایگەیاند، پڕۆسەی هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دەرەوەی وڵات گەشەکردنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و تەنها لەمساڵدا زیاتر لە هەزار و 661 تۆن بەرهەم رەوانەی تورکیا و بازاڕەکانی جیهان کراوە.

 

لەوبارەیەوە ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک ئاشکرای کرد، زۆرترین بەرهەمی هەناردەکراو “سماق” بووە کە بڕەکەی گەیشتووەتە هەزار و 589 تۆن، لەگەڵ بڕێکی زۆر لە برنج، فستق و میوەی وشککراو.

 

هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە هەناردەی ناوخۆیی بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گەیشتووەتە سەروو 275 هەزار تۆن.

 

هەناردەی بەرهەمەکان بە داتا:

 

🔹برنجی كوردی: 71 تۆن.

🔹سماق: هەزار و 589 تۆن.

🔹هەنجیری وشككراو: 150 كیلۆگرام.

🔹مێوژ: 250 كیلۆگرام.

🔹فستق: هەزار و 250 كیلۆگرام.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای OpenAI خزمەتگوزاری Image Library زیاد دەکات

یاسین

پەیامێک لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

سەڵاح

ئەپیكۆر: ئامادەین بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بۆڕیی عێراق – توركیا

سەڵاح