zagros news agency

كه‌ریم كاوه‌: له‌خزمه‌تی كه‌س و كاری شه‌هیدان بووین بۆ دادگایی كردنی دووتۆمه‌تباری جینۆسایدی بارزانیان

 

کریم کاوە  بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران باس له‌ دادگایی كردنی دوو تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ جینۆسادی بارزانیان و زانیاری له‌و باره‌وه‌ ده‌خاته‌روو.

كه‌ریم كاوه‌ بۆ زاگرۆس گوتی: “ئەمڕۆ یەک شەممە 28/12/2025 لە دادگایی باڵای تاوانەکانی عێراق لە شاری بەغدا بەشداربووین لە دادگایی کردنی دوو تۆمەتبار بە پلەی لیوا بە ناوەکانی ( شاکر طه یحیی غفور الدوري و سعدون صبري جمیل القیسي )کە دەستیان هەبووە لە جینۆساید کردنی بارزانییەکان، لە خزمەت بەشێک لە کەس و کاری سەربەرزی جینۆسایدکراوان وەک شاندی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەڕێز  پارێزەر ئەیاد کاکەیی لە دانیشتنی دادگا بەشدار بووین، کە تیایدا دادگا بڕیاری لە سیدارەدانی بۆ تاونبار ( شاکر طه یحیی )دەرکرد بە تاوانی بەشداری لە جینۆساید و کۆمەڵکوژی بارزانییەکان.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ده‌بێت ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت و تاوانبارانی دیكه‌ دادگایی بكرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبویەوە

سەڵاح

لە هەولێر دەست بە جێبەجێكردنی پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەكرێت

سەڵاح

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر بەشداریکردنی گشتگیر بۆ سەرجەم قوتابییانی پۆلەکانی کۆتایی

سەڵاح