zagros news agency

چل هەزار باڵەخانە لە تاران “مەترسیدار” پۆلێن کراون

 

جەلال مەلەکی، گوتەبێژی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی تاران، ڕایگەیاند، نزیکەی چل هەزار باڵەخانە لە تاران لە دۆخێکی “مەترسیدار”دان. بە گوتەی مەلەکی، ڕێنماییەکانی سەلامەتی ماوەیەکی زۆرە بە خاوەنی ئەم باڵەخانەیانە گەیەندراون و بەدواداچوون و گفتوگۆکان بۆ سەلامەتکردنیان بەردەوامە.

ئاژانسی هەواڵی ئیسنا ڕایگەیاند، گوتەبێژی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی تاران ئاماژەی بە هەڵسەنگاندنی زیاتر لە ٨٠ هەزار باڵەخانە لە ساڵانی ڕابردوودا کرد. باڵەخانەکان لە چوار ئاستی “زۆر مەترسیدار”، “مەترسیدار”، “مامناوەند مەترسیدار” و “کەم مەترسیدار” پۆلێن کراون. ژمارەی باڵەخانە “زۆر مەترسیدارەکان” کە پێشتر ١٢٩ حاڵەت بوو، ئێستا بە هەوڵە ئەنجامدراوەکان بۆ ٥٤ باڵەخانە کەم بووەتەوە.

بە گوتەی گوتەبێژی ئاگرکوژێنەوە، بەشێکی بەرچاو لە شوێنە بازرگانییەکان، پاساژەکان و باڵەخانە حکومەتییەکان لە قۆناغی زۆر مەترسیدار دەرچوون. بەڵام، بەشێکی زۆر لەو باڵەخانە‌ی ماوەکان، شوێنی نیشتەجێ‌بوونی خەڵكن.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە، هەوڵەکان بەردەوامن تاکو بە هاوکاریی خاوەن موڵکەکان، ژمارەی باڵەخانە مەترسیدارەکان کەم بکرێنەوە و سەلامەتیی هاووڵاتیان دابین بکرێت.

تاران جگە لە سەلامەتکردنی باڵەخانەکان، ڕووبەڕووی قەیرانەکانی دیکە وەک قەیرانی ئاو بووەتەوە. ئەم شارە گەورەیە لەسەر ناوچەیەکی بوومەلەرزە چالاک هەڵکەوتووە و ٥٥٪ی باڵەخانەکانی، لەوانە قوتابخانە، نەخۆشخانە و دوکانەکان، بەرانبەر بە بوومەلەرزە خۆڕاگر نین. ژمارەیەک لە شارەزایانی سەربەخۆ هۆشدارییان داوە کە ئەگەر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلە لە تاران ڕوو بدات، ئەگەری هەیە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس گیان لەدەست بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

زمانی ئینگلیزی وەک زمانی فەرمی ئەمەریکا دەستنیشان کرا

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتيی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا (APPG) دەکات

یاسین

به‌وێنه‌… له‌ زاخۆ فێستیڤاڵی شال و شه‌پك و جلوبه‌رگی كوردی به‌ڕێوه‌ چوو

سەڵاح