zagros news agency

‎لە کەرکووک  ئەندامێکی هێزی ئەمنییەکان لە شەڕی دژ بە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان کوژرا

‎

‎ سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، لە کاتی ئەنجامدانی هەڵمەتێکی ئەمنیدا لە گەڕەکی دارمان لە کەرکووک، پێکدادانی چەکداری توند لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان ڕوویدا.

‎بەگوێرەی سەرچاوەکە کە بۆ ئاژانسی شەفەق نیوز قسەی کردووە، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا، یەکێک لە ئەندامانی هێزی سوات کوژراوە و ئەندامێکی تری ئەمنی بریندار بووە، ئەوەش لە کاتی هەڵمەتەکە بووە بۆ سەر حەشارگەکانی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان.

‎سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا، کە هێزە ئەمنییەکان لەو ئۆپەراسیۆنەدا توانیویانە یەکێک لە گەورەترین بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکە دەستگیر بکەن و دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر دا بگرن کە پێی بووە.

‎ئۆپەراسیۆنەکە وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و سەقامگیرکردنی ئاسایش ئەنجامدراوە.

‎دوای کۆتاییهاتنی عەمەلیاتەکە، دۆخی ئەمنی ناوچەکە گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی، و بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

‎​

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا هاوکاریی مرۆیی بۆ پارێزگای سوەیدا ڕاگایاند

سەڵاح

ئێران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، لەبری داوای دانبەخۆداگرتن ئیسرائیل سەرکۆنە بکەن

سەڵاح

به‌په‌له‌… سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە کۆبوونەوەن

سەڵاح