zagros news agency

دەیان هەزار کەس لە ئێران بە ڕووداوی سووتان مردوون

ساڵانە زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس لە ئێران بەهۆی ڕووداوی سووتانەوە گیان لەدەست دەدەن. عەلیڕەزا جەلالی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پاڵپشتیی سووتاوان، سەبارەت بە ئاماری لەڕادەبەدەری سووتان لەو وڵاتەدا ڕایگەیاند ساڵانە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس بە ڕووداوی جیاواز دەسووتێن و لەو ڕێژەیە تەنیا ١٠٪یان سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن.
لە لایەکیش، دۆخی نەخۆشخانە حکوومییەکان بۆ خزمەتگوزاریی ڕووداوی سووتان خراپە، بە شێوەیەک تەنانەت یەک قەرەوێڵەی ستانداردیش بۆ نەخۆشی سووتاو دەستناکەوێت. مستەفا دەمەردەیی، سەرۆکی نەخۆشخانەی موتەهەری بۆ سووتان، ڕایگەیاند تێچووی نەخۆشخانەی ئەهلی بۆ خەواندنی نەخۆشێک زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن تومەنە. گوتیشی لە سەرانسەری ئێران پێویستیان بە زیاتر لە ١٢٠٠ قەرەوێڵەی تایبەت بە نەخۆشی سووتاو هەیە.
هاوکات، بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستیی، ڕێژەی سووتانەکان لە ئێران زیاتر لە ٨ هێندەی ئەو ڕێژەیەیە لە هەموو جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎کەشناسی : لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەری هیچ شەپۆڵێکی باران بارین نیە

گوران

ترەمپ ١٠ ڕۆژ مۆڵەت دەداتە ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا

یاسین

سەرۆکی حکومەت و وەزیری وزەی ئەمەریکا دۆخی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

یاسین