zagros news agency

‎گفتوگۆ بەردەوامە بۆ یەکلاییکردنەوەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان

 

‎ بەنگین ڕێکانی، ئەندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند،  فراکسیۆنە سیاسییەکان خەریکی گفتوگۆن بۆ گەیشتن بە فۆرموڵێک کە ببێتە هۆی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

‎بەنگین ڕێکانی بە ئاژانسی “شەفەق نیوز”ی ڕاگەیاند، قسەکردن لەسەر گۆڕینی ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستەکە “هێشتا زووە”، بەڵام ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر هیچ یەکێک لە کاندیدەکان نەتوانێت زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت و پۆستەکە یەکلایی بکاتەوە، ئەوا “ئاساییە کە بەدوای چارەسەری دیکەدا بگەڕێین.”

‎جەختیشی لەوە کردەوە، کە هەردوو گەڕی یەکەم و دووەمی دەنگدان نەیتوانی پۆستەکە یەکلایی بکاتەوە، پێشبینیشی کرد کە ڕەنگە گەڕی سێیەمیش نەگاتە ئەنجام، ئاماژەی بە بوونی دانوستانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکەدا کرد بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستەکە.

‎ڕێکانی دووپاتی کردەوە کە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان “شانسی زۆر زیاترە” بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

‎ شکستی یەکلاییکردنەوە لە دوو گەڕدا

‎هەوڵەکانی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان لە دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەماندا دران، دوای ئەوەی پەرلەمانتاران سەرەتا سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمیان هەڵبژارد، بەڵام پۆستی جێگری دووەم بێ یەکلاییکردنەوە مایەوە.

‎لە کێبڕکێکەدا دوو کاندید بەشدار بوون، ئەوانیش شاخەوان عەبدوڵڵا لە پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێبوار کەریم لە هاوپەیمانی هەڵوێست . بەڵام دوو گەڕی دەنگدان نەبوونە هۆی دەرکەوتنی براوەیەک، چونکە هیچ یەکێکیان زۆرینەی دەنگی یاسایی پێویستیان بەدەست نەهێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌نگه‌ر كانه‌بی بۆ زاگرۆس: پێشبینی ده‌كه‌ین كه‌مپینی مه‌خمووریش له‌ چوار چێوه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی یه‌كلا ببێته‌وه‌

سەڵاح

زەیدی لە یەکەم کۆبوونەوەیدا چەند رێنماییەک دەردەکات

یاسین

جێگری سەرۆکی پارتی پیرۆزبایی لە سکرتێر و مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

دڵشاد