zagros news agency

کەشناسی هەرێم: شەختە و بەستن دروست دەبێت

 

ئەمڕۆ سێشەممە 30-12-2025

 

کەش / ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لە شەودا دروست بوونی شەختە و بەستن دەبێت لە سەر ناوچە شاخاوییەکان .سەنتەری پارێزگاکان لە سفر پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە .

خێراى با / لەسەرخۆ ( 5– 15) کم/ک

ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژهەڵات

پلەکانی گەرما / بەرزترین پلەی گەرما هەر بە نزمی دەمێنێتەوە

مەوداى بینین / 9 – 10 کم دەبێت.

 

 

 

سبەى چوار شەممە ‌ 31-12-2025

 

کەش/ کەش ساردو نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێکی بەفر بارین روو لە بەشێک لەم ناوچانە دەکات ( سنووری پارێزگای دهۆک – ئیدارەی زاخۆ -مێرگەسوور -ئامێدی – سنووری ئیدارەی سۆران -بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر ) بڕی بەفری پێشبینیکراو لە نێوان (5-10) سم دەبێت . لە کاتی زیادبوونی کاریگەری شەپۆڵەکە ئەگەری نمە بارانیش دەبێت بە تێکەڵی لەسەر ناوچەی جیا جیا .

خێراى با / لەسەرخۆ ( 10 – 15 ) کم/ک .

ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا

پلەکانی گەرما/ هەندێ ناوچە بەرز دەبێتەوە ئەو ناوچانەی لە ژێر کاریگەری شەپۆڵی بەفر دەبێت نزم دەبێتەوە بۆ سبەی

مەوداى بینین / 7– 9 کم دەبێت لە کاتی بەفر بۆ کەمتر لە 1 کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 7 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 5 پلەی سیلیزی

دهۆک : 3 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 4 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 5 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 9 پلەی سیلیزی.

 

 

30-12-2025

هەواڵی پەیوەندیدار

لە قۆناغێکی نوێدا 35 هەزار پارچەزەویی دیكە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ دابەش دەکرێت

سەڵاح

ئەمریکا لەبارەی بەردەوامبوون لە کڕینی نەوتی ئێران و ڕووسیا هۆشداری دەداتە چین

یاسین

هاکان فیدان: تاران ئامادەی دەستپێکردنەوەی دانوستانی ئەتۆمییە

یاسین