zagros news agency

سوپای ئیسرائیل: به‌هۆی هێرشەکانی ئێران بنکەیەکی سەربازیی زیانێکی کەمی پێگەیشتووە

 

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دانیێڵ هاگاری لەباری هێرشەکانی ئێرانەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، لە هێرشەکاندا تەنیا بنکەیەکی سەربازیی لە باشووری ئیسرائیل زیانێکی کەمی پێگەیشتووە و هیچ زیانێکی گیانیش نەبووە.

هاگاری گوتیشی: “هەتا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بالیستی ئێران ڕەوانەی ئیسرائیل کراوە و زۆربەیان بەر لەوەی بگەن بە ئاسمانی وڵاتەکەمان لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و یان هاوپەیمانانمانەوە تێکشکێندراون”.

شەوی ڕابردوو، ئێران لە وەڵامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆنسولخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، بە دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بالیستی ئیسرائیلی کردە ئامانج.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر ئەمشەو لە دهۆکەوە هەنگاو بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق دەنێت

یاسین

وه‌زاره‌تی دارایی داوای زانیاری له‌م توێژه‌ ده‌كات

یاسین

ئه‌فغانستان… لەسەر تاشینی ڕیش ده‌یان ئەندامی هێزە ئه‌منییه‌كان ده‌ركران

سەڵاح