zagros news agency

سوپای ئیسرائیل: به‌هۆی هێرشەکانی ئێران بنکەیەکی سەربازیی زیانێکی کەمی پێگەیشتووە

 

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دانیێڵ هاگاری لەباری هێرشەکانی ئێرانەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، لە هێرشەکاندا تەنیا بنکەیەکی سەربازیی لە باشووری ئیسرائیل زیانێکی کەمی پێگەیشتووە و هیچ زیانێکی گیانیش نەبووە.

هاگاری گوتیشی: “هەتا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بالیستی ئێران ڕەوانەی ئیسرائیل کراوە و زۆربەیان بەر لەوەی بگەن بە ئاسمانی وڵاتەکەمان لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و یان هاوپەیمانانمانەوە تێکشکێندراون”.

شەوی ڕابردوو، ئێران لە وەڵامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆنسولخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، بە دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بالیستی ئیسرائیلی کردە ئامانج.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند هیچ هێزێک ناتوانێت وڵاتەکەی بە چۆکدا بێنێت

یاسین

میلۆنی: نیقاب لە قوتابخانەکان قەدەغە دەکەین و ژمارەی خوێندکارانی بیانی سنووردار دەکرێت

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح دەکات

یاسین